Back to All Events
وەبەرهێنەران چۆن بیردەکەنەوە؟
وەبەرهێنەران چۆن بیردەکەنەوە؟ چۆن دەزانیت وەبەرهێنەر بۆچی دەگەڕێت و چۆن کارە نوێکان پێشدەخەن؟
لەگەڵمان بن لە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ـی شوبات لە کاژێر ٦ بۆ ٧ـی ئێوارە، لەگەڵ ڕەوەز ڕەئوف، ئەندام لە کۆمەڵەی وەبەرهێنەرانی عێراق و یەکێک لە وەبەرهێنەرانی هەردوو کۆمپانیای مسواگ و السریع. خاوەنی ماستەر لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی و بڕوانامەی ئەندازیاری لە زانکۆی لەندەن. لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا لە عێراق لەگەڵ خێزانەکەی کاریان لە بواری گەیاندندا کردووە لەگەڵ هەر یەک لە بوارەکانی بیمە و بیناسازی. هەروەها هاو-دامەزرێنەری کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجییە کە کار لەسەر کاراکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنی دەکات لە عێراق. ئەو ئێستا سەرپەرشتی وەبەرهێنان دەکات لە گروپی کۆمپانیاکانی هیوا ڕەئوف